یا رسول الله زەلیل و بێ دەسم
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
2 دقیقه
1232 مشاهده
يا رسول اللةعربی زەلیل و بێ دەسم
تۆ نەبی بۆ دین و دنیا بێ کەسم
تا بەکەی مەحرووم لە ڕەوزەی پاکی تۆ
بێ نسیبی خاکی عەنبەرناکی تۆ
گەر لە ڕێگەی ڕەوزەدا پام هەڵکەوێ
تاجی شاهی بێ بەهایە نامەوێ
چەندە موشتاقی بلوورێنم لەوێ
وەک سەگێکی لات و برسی چەند شەوێ
چەن شەوێ تیایا بژیم بێ نان و ئاو
ئاو لە چاوم ڕێ بکا هەر وەک سەراو
بۆ بە زایع چوونی ژینی پڕ لە ژان
سەگ لە من زۆر باشترە بەستە زوبان
زوانی من مارێکە کێ ما نەیگەزێ؟
بێ «بەر» و نا «ڕاس» و «لار»م وەک گەزێ
گەر خودا نەمخاتە ڕەوزەی مستەفا
نەچمە سەیری باغ و ڕاغی ئیستیفا
زەحمەتە دەرچم لە دیوانی حیساب
مەر شیفاعەت بۆم بکا چارەی کیتاب
ئەی خودا بمبەخشە بەم پێغەمبەرە
وا شەفیعی موزنیبانی مەحشەرە
من سەگی دەرگاهی دەربانی ئەوم
گەر چی شەو تا ڕۆژ ئەبێتۆ پڕخەوم
شاکەلیتخلصم و شکڵی سەگسارم هەیە
هەر وەکوو مەیموون و عەنتەر پێچ و هەوسارم هەیە
هەرچی هەم خۆ دین و ئیمانم هەیە
وا لە بیرم عەهد و پەیمانم هەیە
ڕووم کە ڕێگەی پاکەکەی بيت الحرامعربی
هەم لە ڕەوزەی حەزرەتی فخرالانامعربی
بەڵکە «كان امنا»عربی بگری دەسم
ڕووم لە جەننەت کا ئەگەر چی ناکەسم