جێگە داری ئالی عوسمان تۆی سیڕاجەدینی من

لە پاش وەفاتی شێخ عەلادین شاعیر ئەم شیعرەی بۆ سەماحەتی حەزرتی شێخ عوسمان ناردووە.
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  942 مشاهده
جێگە داری ئالی عوسمان تۆی سیڕاجەدینی من
هەڵبژێراوی دەس و بازووی عەلائەدینی من
شێخەکەی دەسگیرەکەم، تەدبیر و پیر و میرەکەم
دەردی دووری تۆیە بۆیە زەرد و شینە ژینی من
حازری فەرمانی تۆیە خاترە غەمبارەکەم
چاوەڕوانی نامەیەکە چاوەکەی بێ تینی من
خۆ لەبەر جەوری جیایی ئاو لە چاوم جارییە
مانیعە بۆ سەیری نامەت جۆگەیی ئەسرینی من
شەرحی شەوقت نادرێ دەردی فیراقت کارییە
هیچ نەشاتێ تیا نەماوە سینەیی غەمگینی من
بوو بە خوێن و هات بە چاوا دڵ لەبەر زامی فیراق
وەک تکەی ئەسرینەکانم کەوتە سەر داوێنی من
گەر لە ئەحواڵم ئەپرسی گەرمە شینی ژینمە
وا لە دووریت هاتە ئاخر ژینی بێ یاسینی من
سەوز و سووری تیا نەماوە شینە دەشت و هەردمان
دوور لە تۆ هەر شینە شێوەی ژینی بێ پەرژینی من
شاکەلیتخلص هەر چاوە چاوی ڕۆژی وەسڵی ئەسڵییە
بۆیە جارێ دەرنەچووگە ڕۆحەکەی شیرینی من