حاجی لە پاش کەعبە ڕوو کە لە شاری دولبەر

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 3 دقیقه  1006 مشاهده
حاجی لە پاش کەعبە، ڕوو کە لە شاری دولبەر
تا سەرفراز و بێ غەم ڕوو کەی لە دەشتی مەحشەر
حیرەت ئەکەم لەوانە ئەچنە تەوافی خانە
ناڕۆنە ئاستانەی «خير الوري»عربیی پەیەمبەر
گەر خواهیشت خودایە، لەم عەمرەوو سەفایە
مەقسوودت مستەفایە، خالق لە حەجی ئەکبەر
«لولاك»عربی وهم «لعمرك»عربی دوو شاهیدن تەبەڕوک
بەس بۆ جەنابی ئەو بووئەوەی کرا موقەددەر
ڕوو کە لە ڕێی مەدینە ڕێگایێ تۆ مەبینە
ئەم ڕێگە ڕەسمی دینە گەر پێم ئەکەی تۆ باوەڕ
بە سۆزی پڕ لە سینە ئاهێ لە دڵ دەرێنە
دەروونت هەڵگڕێنێ خۆشتر لە ناری مەجمەر
ئەم مانگە تەرکی خەوکە، بە شەو لە خەو تۆ ڕەوکە
دڵ پڕ لە شەوقی ئەوکە دەمت اللة اكبرعربی
کە چوویتە ماڵی مەککە، عەزمی مەدینە جەم کە
تەحقیقی دینی تیایە مەدینەیی منەووەر
گەر لەفز و گەر مەکانی دیقەت کە تۆ نیهانی
دینی موبینی تیایە ئەسڵ لەوایە موغمەر
یەعنی شەفیعی مەحشەر نووری خودا پەیەمبەر
ئەرز و سەما موسەبب بۆ ئەو کرا موسەووەر
قەسری بەهەشتی هەشتی گوڵزارو باغ و دەشتی
تەرکیب کرا سرووشتی بۆ ئەو بوو هاتە مەنزەر
«اسري»عربی هەتاکو «اقصي»عربی «و النجم»عربی تا «اوادني»عربی
مەولا گەییشتە مەولا دوو شاهیدن موسەدددەر
کەمترلە چەن دەقیقە، ئەم چوونە چەن دەقیقە
بێ قوەتی نەتیقە، عاشیق گەییشتە دڵبەر
حیجابی بۆ کراوە، بیستی و وتی و گەڕاوە
ئەمڕۆ نەهی هێناوە، لە ژووری چەرخیئەخزەر
سوبحانە لەم وسووڵە، بێ قالوو بێ مەقوولە
ساکیت «ذوي العقول»عربیە، ڕغبەن بە حوکمی باوەڕ
نووح و خەلیل و ئادەمکەلیم و ئیبنی مەریەم
مات و مەلوول و دەرهەم بێ تاقەتن لە مەحشەر
ئەو ڕۆژی پڕ بەڵایە، بۆکێ ڕەجا ڕەوایە
مەر ساحێبی لێوا ئەحمەد بە ئەمری داوەر
عالەم لە حیرەتایە، بەس نازی تۆ ڕەوایە
فەرموو شەفاعەتێ کە بۆ عالەمی موقەسەر
هەر کەس خەریکی خۆیە عاسی پەنای بۆ تۆیە
تابیع بە شەرعی تۆ بووین سەد کە سیاهە دەفتەر
«نعماأ العميمة»عربی بۆ عاشیقانی موخلیس
«عذابة الاليمة»عربی بۆ جاحیدانی ئەبتەر
خوسرانی جاویدانی، بۆ مونکیرانی سوحبەت
ڕیزوانی بێ نیهایەت بۆ یارو تەبعی یاوەر
مەشرووبی مونکیرانی شور بی حەمیم و هیمە
مەخسووسی موخلیسانی شەراب و ئاوی کەوسەر
هەر چەندە ڕوو سیاهم مەحجووب و پڕ گوناهم
لایەق بە عفووی شاهم عاسی و موقیرو موستەر
بمبەخشە یا ئیلاهی بە فەیزی سوبحگاهی
شادان نەبێ بە یەئسم ئیبلیسی پیسی ئەعوەر
یا ڕەب بە لوتف و ڕەحمەت بمخەیتە بەر شفاعەت
ئەحمەد بنێرە کەعبە و بۆ ڕەوزەی موتەهەر