حاجی لە پاش کەعبە ڕوو کە لە شاری دولبەر

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 3 خولەک  1008 بینین
حاجی لە پاش کەعبە، ڕوو کە لە شاری دولبەر
تا سەرفراز و بێ غەم ڕوو کەی لە دەشتی مەحشەر
حیرەت ئەکەم لەوانە ئەچنە تەوافی خانە
ناڕۆنە ئاستانەی «خير الوري»عەرەبیی پەیەمبەر
گەر خواهیشت خودایە، لەم عەمرەوو سەفایە
مەقسوودت مستەفایە، خالق لە حەجی ئەکبەر
«لولاك»عەرەبی وهم «لعمرك»عەرەبی دوو شاهیدن تەبەڕوک
بەس بۆ جەنابی ئەو بووئەوەی کرا موقەددەر
ڕوو کە لە ڕێی مەدینە ڕێگایێ تۆ مەبینە
ئەم ڕێگە ڕەسمی دینە گەر پێم ئەکەی تۆ باوەڕ
بە سۆزی پڕ لە سینە ئاهێ لە دڵ دەرێنە
دەروونت هەڵگڕێنێ خۆشتر لە ناری مەجمەر
ئەم مانگە تەرکی خەوکە، بە شەو لە خەو تۆ ڕەوکە
دڵ پڕ لە شەوقی ئەوکە دەمت اللة اكبرعەرەبی
کە چوویتە ماڵی مەککە، عەزمی مەدینە جەم کە
تەحقیقی دینی تیایە مەدینەیی منەووەر
گەر لەفز و گەر مەکانی دیقەت کە تۆ نیهانی
دینی موبینی تیایە ئەسڵ لەوایە موغمەر
یەعنی شەفیعی مەحشەر نووری خودا پەیەمبەر
ئەرز و سەما موسەبب بۆ ئەو کرا موسەووەر
قەسری بەهەشتی هەشتی گوڵزارو باغ و دەشتی
تەرکیب کرا سرووشتی بۆ ئەو بوو هاتە مەنزەر
«اسري»عەرەبی هەتاکو «اقصي»عەرەبی «و النجم»عەرەبی تا «اوادني»عەرەبی
مەولا گەییشتە مەولا دوو شاهیدن موسەدددەر
کەمترلە چەن دەقیقە، ئەم چوونە چەن دەقیقە
بێ قوەتی نەتیقە، عاشیق گەییشتە دڵبەر
حیجابی بۆ کراوە، بیستی و وتی و گەڕاوە
ئەمڕۆ نەهی هێناوە، لە ژووری چەرخیئەخزەر
سوبحانە لەم وسووڵە، بێ قالوو بێ مەقوولە
ساکیت «ذوي العقول»عەرەبیە، ڕغبەن بە حوکمی باوەڕ
نووح و خەلیل و ئادەمکەلیم و ئیبنی مەریەم
مات و مەلوول و دەرهەم بێ تاقەتن لە مەحشەر
ئەو ڕۆژی پڕ بەڵایە، بۆکێ ڕەجا ڕەوایە
مەر ساحێبی لێوا ئەحمەد بە ئەمری داوەر
عالەم لە حیرەتایە، بەس نازی تۆ ڕەوایە
فەرموو شەفاعەتێ کە بۆ عالەمی موقەسەر
هەر کەس خەریکی خۆیە عاسی پەنای بۆ تۆیە
تابیع بە شەرعی تۆ بووین سەد کە سیاهە دەفتەر
«نعماأ العميمة»عەرەبی بۆ عاشیقانی موخلیس
«عذابة الاليمة»عەرەبی بۆ جاحیدانی ئەبتەر
خوسرانی جاویدانی، بۆ مونکیرانی سوحبەت
ڕیزوانی بێ نیهایەت بۆ یارو تەبعی یاوەر
مەشرووبی مونکیرانی شور بی حەمیم و هیمە
مەخسووسی موخلیسانی شەراب و ئاوی کەوسەر
هەر چەندە ڕوو سیاهم مەحجووب و پڕ گوناهم
لایەق بە عفووی شاهم عاسی و موقیرو موستەر
بمبەخشە یا ئیلاهی بە فەیزی سوبحگاهی
شادان نەبێ بە یەئسم ئیبلیسی پیسی ئەعوەر
یا ڕەب بە لوتف و ڕەحمەت بمخەیتە بەر شفاعەت
ئەحمەد بنێرە کەعبە و بۆ ڕەوزەی موتەهەر