یا رسول اللە ئەگەر چی ڕووڕەشی دیوانی تۆم

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  990 بینین
يا رسول اللةعەرەبی ئەگەر چی ڕووڕەشی دیوانی تۆم
گەر نەبم خۆ هیچ نەبێ ڕیزە خۆری خوانی تۆم
سەهووە، ناماقووڵییەخۆم کردە کەلبی کوی تۆ
چۆن سەگێکی پاسەوانی موخلیسی ئاسانی تۆم
لەو سەگی ئەسحابی کەهفە من ئومێدم زیاترە
بۆ ئەوە من توولە هەڵتووتاوەکەی دەربانی تۆم
من کە ڕوو زەرد و زەعیف و زامداری غەفڵەتم
ناتەواوم، ناڕەوایە، چۆن بڵێم قوربانی تۆم
تۆ ڕەئوف و مونعیم و من موفلیس و بێ زادی ڕێ
ڕێبوارێکی هیلاکم هەر ئەڵێم میوانی تۆم
ئەی شەفیعی موزنبین موحتاجی شێوی ئەم شەوم
بێ دەس و بێکەس ئەمێنم چاو لە ڕێی ئیحسانی تۆم
يا رسوول اللةعەرەبی چە خۆشە سەر قەدەم کەم تا حزوور
گەر بژیم دووبارە ژینم و بشمرم قوربانی تۆم
کەس نییە وەک من لە دەشتی غەفڵەتا وێڵ و مەلوول
ڕووڕەشی ڕۆژی جەزام و شەرمنەی یارانی تۆم
ئەی فیدای ئەو خاکە بم ئەسحابی تۆ پێیا ئەچوو
گیان فیدای سدیق و فارووق و عەلی وعوسمانی تۆم
ئاخ لە داخی کاخی جەهلا حەپسی تاریکەی خەتام
چاوە چاوە نووری عیلم پرتەوی عیرفانی تۆم
توخودا ڕۆژی جەزا کاتی ڕجا ئەی مولتەجا
شاکەلیناسناوی ئەدەبی بێبەش مەکە حەیفە کە سەرگەردانی تۆم