گەرچی دوورە ڕێگە جێگەت هەر لە دڵدا واز ئەکەم

وەڵامی سەماحەتی شێخ عوسمان
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  552 مشاهده
گەرچی دوورە ڕێگە جێگەت هەر لە دڵدا واز ئەکەم
یادو فیکرت بۆ ئەدیبی شەوقی دڵ هەمڕاز ئەکەم
نەزمی خۆش و شۆخ و شیرینیت فەرەح بەخشی دڵە
شاکەلیش فەزڵی هەزار جارە بەسەر شیرازەکەم
بۆ تەماشای شاکەل و شیروانە ئازیز فیکری خۆم
هەروەکو تەییارە بۆ ئەوجی سەما پەرواز ئەکەم
بۆ تەمەننای حیفزو حسنی شاکەلیتخلص گریانمە
ڕوو لە قاپی حەق بە دڵ دەستی دوعا هەوراز ئەکەم