چاکە بکە چاکەت دێتەوە ڕێ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  655 مشاهده
تا دەستت ئەگا فرسەتە ئەی یار
چاکە بۆ مەخلووق بیکە پیشە و کار
تالبی گەنجی ئەبێ ڕەنج بەری
تۆوێ بچێنە پڕ بکە عەمبار
لەگەڵ غەریبان لوتف و ڕەحمەت بێ
تا ناوی چاکەت ببێ بەرقەرار
ناوی چاکە بۆت لەپاشی مردن
چاترە لە قەسر و سەرای زەڕنگار