ڕازی دڵ بەکەس مەڵێ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1 مشاهده
مەحڕەمی سڕڕی دڵت دڵ بێ بەس
ڕازی نیهانی قەت مەڵێ بەکەس
بە دۆستێکت گوت ئەویش وەکوو تۆ
بەدۆستێکی خۆی ئەڵێ بە هەوەس
کاتێ ئەزانی عالەم ئەزانێ
دەنگی داوەتە دنیا وەک جەرەس
وەک مورغی وەحشی کە بەرهەڵدابوو
جارێ تر نایێ بیخەیتە قەفەس