نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  992 مشاهده
بنوارە عالەم بەچاوی دیقەت
مەنوارە حاڵی دوێنێ و پێرێ قەت
هەتا کەی ئەڵێی فڵان بۆتە شا
باوک و باپیری فەقیر بوون بێ دەست
نافەیی ئاهوو لە ئەووەڵ خوێن بوو
گەوهەریش بەرد بوو تۆ بکە دیقەت
مامزی بچووک هەر گەورە ئەبێ
کەس بە گەورەیی لە داک نەبووە قەت