ئیمان (بڕواهێنان) هەروەکوو واجیبە بە ئەسڵ کە زاتی خودایە بە فڕووعیش (لقەکانی) واجیبە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
4 دقیقه
779 مشاهده
هەروەکوو واجیب بوو ئیمانت بە یەکتایی خودا
هەم بەزات و هەم سیفات و فەرد و یەکتایی خودا
هەم بە زومرەی ئەنبیا و هەم مەلایک بێ یەقین
نێرراوی زاتی حەققن ئەنبیا و موڕسەلین
یەک بە یەک ئیمان بە خۆیان و کتێبیان لازمە
چونکی هەریەک بۆ زەمانی خۆی بە ئەمری عازمە
هەریەکە دین و کیتابی ڕایجە بۆ عەسری خۆی
تا دەگاتە عەسرەیەکی تر لەپاشی عەسری خۆی
ئاڵوگۆڕێکە لە کارایە هەتا عەسری ئەو
ئەو کەسەی دینی هەموویان نەسخە بۆ ئەدیانی ئەو
یەعنی پێغەمبەر سوپەهسالاری جەمعی مورسەلین
ناجی رەئسی ئەولیا و ئەتقیا و تابیعین
«أحمد»عربی و «محمود»عربیە ناوی پاکی ئەوهەم «مصطفي»عربی
هەم لەسەر ئەرزا «محمد»عربی بەرگوزیدە و «اصطفا»عربی
نەسخە دین و هەم کیتابی هەر پەیەمبەر پێشی ئەو
تا قیامەت جوملە عالەم تابیعن بۆ کێشی ئەو
باسی میعراجی بە نەسسی ئایەیی حەق سابیتە
وا بە «سبحان الذي أسري بعبدة»عربی سابیتە
یاخودا بێ بەش نەبین ئێمەیش بە حەققی ئەو شەوە
لەم فیووزی ڕەحمەت و ئینعامێ کردت لەو شەوە
یەک سەدوبیست و چوارن ئەندەر هەزاران ئەنبیا
جوملە مەعسوومن لە جورم و هەم گوناە وهەم ڕیا
عەزڵیان نابێ لە ڕوتبە سابیتە ئەحکامیان
خەتتی مەحوی نایەتە سەر سەفحەی دیوانیان
عەبدوژن، پیاوی دەنی نابێتە پێغەمبەر ئەبەد
چونکی وای کردووە ئیرادە زاتی اللة الصمدعربی
بۆ علوومی مەرتەبە و ڕوتبە و مەقامی ئەنبیا
بەم مەقام و ڕوتبە ناگا ڕوتبەی هەر ئەولیا
موعجیزات و هەم مەقامی خارقی هەر ئەنبیا
هەم کەرامات و کشووفی ئەسفیا و ئەولیا
سابیتن هەردوو حەقن باوەڕ بە هەردوولا بکەن
حەق کە زاهیر بوو لەپاشا ئێوە ئینکاری مەکەن
چواریاری مستەفا ئەووەڵ سدیقی ئەکبەڕە
«ثاني اثنين اذ هما في الغار»عربی بۆ ئەم سەروەرە
ثانی فاڕووق و سیەم عوسمان و چوارەم حەیدەرە
شێری خوایە فاتیحی ئەبوابی قەلعەی خەیبەرە
زوهرەیە زەهرا لە فەوقی ئاسمانی دینەوە
حوببی هەردووشاهزادە لازمە بێ کینەوە
ئەم دەیەی موبەشەرەن شەش باقییە پاشی ئەوان
جەنەتین هەر (دە) بەئەمری خالقی کەون و مەکان
بۆ عوبەیدە و تەڵحە و سەعد و سەعید و هەم زوبێر
ئیبن و عەوف و باقیی ئەسحابی دانا و ژیر
یاخودا بڕژێنە ڕەحمەت تۆ بەسەریان ئەجمەعین
هەر بە شاهی ئەنبیاوە تاکوو جەمعی تابیعین
هەرکەسێ عەقڵی هەبێ عوزری نییە عیلمی نەبێ
یەک بە یەکتایی خودایی زولجەلال و دوو نەبێ
وەختی مردن تۆبە مەر دوورە لەحاڵی یەئسەوە
موبتەلابووبی عەزابە ئەو بەحاڵی یەئسەوە
کاری چاکە دەخلی ئیمانی نییە ئەمما وەلێ
زینەت و ئیکمالی ئیمان هەر بەچاکە دێتە جێ
وەت بە کافر نابێ موئمین گەر بکا سەد فیتی بەد
گەر بەدڵ کفرێ بکا کافر ئەبێ ئەو تا ئەبەد
لەفزی کوفری گەر بەسەر زارا گوزەرکا بێ سەبەب
جێ بەجێ کافر دەبێ مردوو دەبوو دەرگاهی ڕەب
چونکە تەکوین و موکەووەن قەت بەیەک نابن ئەبەد
هەم موسەبیب با سەبەب نابن وەکوو یەک تا ئەبەد
گەر کەسێ بمرێ لەقەبرا لێی دەکەن حالەن سوئال
ڕوکنی دین و هەم لە ناسینی خودایی زولجەلال
هەرکەسێ جوابی سەوابت دایەوە ئازاد ئەبێ
هەرکەسێ جوابی خەتاشی داویەوە بەرباد ئەبێ
تاوەکو ڕۆژێ کە «يوم يبعث من في القبور»عربی
بۆ حزووری حاکمی موتڵەق دەچێ یەومی نشوور
گیر ودار و عەدڵ و دادی پادشاهی دێنەجێ
هەرکەس ئیستیحقاقی خۆی ئەدرێتێ نوقسانی نەبێ
هەرکەسێ چەپ بێ، بەچەپ ئەدرێ کیتابی خۆی بەدەست
ڕاستانی حەق لەڕوویی ڕاستی نامەی بەدەست
وەزنی ئەعمالی بە میزانی عەدالەت دێتە ڕوو
زەڕڕە زایع نابێ خێر وشەڕ هەمووی هەردێتە ڕوو
هەرچی بێ میزانی «من خفت»عربی خەفەت ئەخوا لەوێ
بۆ «فمن ثقلت»عربی سرووروو عەیش وشادی دێتە ڕێ
بۆ گوزەرگاهی «صراطيش»عربی کافر و موئمین هەموو
حەتمە ئیللا هەرئەبێ تێپەڕ ببێ تا قەومی جوو
چون «وان منكم الا واردوها»عربی واریدە
ئاگرە بۆکافران و بۆ موسڵمان باریدە
چون شەفاعەت نافیعە لەم ڕۆژەدا بۆ عاسیان
بۆگوناهکارانی قەومی سەییدی ئینسان و جان
هەرچی گوتراوە حەقە موجمەع عەلەیهی ئەسفیا
نەسسی ئایات و حەدیسی شاهی زومرەی ئەولیا