هەڵەیان ڕاستە، کفریان ئیمانە... جا بۆیە میرزا عەبدوڵڵاش ئەڵێ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
650 مشاهده
هەر کەس موحیببی زاتی خودایە
دەستی قودرەتی دەستی خودایە
تیر ئەگەر دەرچێ زوو لە کەوانا
ئەیگێڕێتەوە ئەو بە توانا
بەچاوی قودرەت شت دەرک ئەکا
بەسەمعی خودا لە قیسە دەگا
پەنجەی هەروەکوو نەقشی ئەڵڵایە
تێ دەگا هەرکەس لە سڕ ئاگایە