غەزەلێکی مەسنەوی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  818 مشاهده
ئاڵ و واڵا کەی کاڵای باڵای یار
ڕەشکی گوڵشەنە لە فەسڵی بەهار
ئاڵاوە زوڵفی بە باڵای دڵدار
وەک ڕەشمار بە قەد سەرووی جۆیبار
موژگانی خەدەنگ کە دای لەجەرگم
قرچە قرچەی دڵ نیشانەی مەرگم
خاڵی گۆناکەی ئەو یارە زولخاڵ
دڵ و گیانمی کردووە بە زوخاڵ
هەر سەنگێ ئەیدەم بە سەر سینەم دا
نەقشی تۆ ئەگرێ لە پێش دیدەم دا
ئەم نەقشە بۆ من ئەبێ بە سەنەم
تا بیپەرەستم من بۆ دەفعی غەم
دڵم فانۆسە بۆ شەمعی ڕووی یار
تەوافی ئەکا جان پەروانەوار
سینە لە نەقشی موددەعا خاڵی
وەک شوێن پێ عاشیق لە ڕیگا خاڵی
دەست بە سەنگ بۆسنگ بۆلە خۆدانم
پیشەمە خادیمتخلص هەتا ئەتوانم