تەرجیعبەندی نیشتمانی «بەندی سێیەم»

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  846 مشاهده
هاتەوە سروەی بەهار و مەوسمی خەندەی گوڵان
گوڵشەنی شادی ژیاوە فەسڵی وەسڵی بولبولان
پڕگوڵاڵەی سوورە ئەمڕۆ دەشت و سەحرا و چەمەن
هەر ئەڵێی تێرئاو بە خوێناوی شەهیدی نیشتمان
باوەشێنی گوڵشەنی کرد دەستی سروەی نەوبەهار
تاکوو پشکۆی گوڵ بپشکوێنێ لە بۆدەستی گەلان
بەرگی سەوزی کردە بەردەشت و کەژ و سەحنی چەمەن
بەرگی سووری هەر وەکو تارایە بووکی ئەرغەوان
هاڕەهاڕی ئاوی قەڵبەز هاژەهاژی بای نەسیم
هەم بریقەی کۆڵاوو بەرق و تریشقەی هەورەکان
مەل ملی درەخت بە خوێندن بلبلیش پەرواز ئەکا
ئەم چڵ و ئەو چڵ لە بۆگوڵ رۆژی وەسڵی عاشقان
قومری تەوقی بەندەگی کردە ملی بۆ داری سەروو
چون لەباڵای دولبەری ڕەعنا ئەچێ سەرووی رەوان
شەنگە بی ئەشنایەوە داریش چرۆی هێنایە دەر
قاسپەقاسپی کەو پڕی کرد دەشت و کێو و شاخەکان
ئەی بەهار هەرچەند کە خۆش و خوڕڕەمی دڵگوشای
دڵ بە چی خۆش کەم بە تۆ ئەمڕۆ لە داخی نیشتمان
رۆڵەکانی دەست بە کۆت و پێ لە زنجیر و ئەسیر
حەپسی زیندان و زەلیل و زامدار و بێ نەوان
دەرکراو و موڵک و جێگا لێ بڕاو و ڕووت و قووت
لێوی وشک وچاوی تەڕ جەرگی بڕاو بێ خان و مان
گەرچی سروەت دێ لە بۆ شادی بەسەر خاکی وەتەن
وەک شەرارەی دۆزەخە بۆ ئێمە ئەمڕۆ بێ گومان
سەدبەهاری وەک تۆ دەردی ئێمە قەت ناکا دەوا
با بەهاریش بێ لەبۆ ئێمە زستانە و خەزان
ئەو حەلە دڵخۆش ئەبم سەربەست و ئازاد بم وەها
بێمە کایەی قەومەکانی تر بە خۆشی و کامەران
سروەکەت خاکی وەتەن پڕکا لە عەتری نەوبەهار
تا بەوا بشنێتەوە بەیداغی جوانی نیشتمان
(ڕەبی بەدکارت ببینم کوێر و ئیفلیج و زەلیل
بێتە بەردەرگەت بڵێ هاوارە کاکی کورد دەخیل)