بە ناوی خوای بەخشەندە و میهرەبان

تەرجەمەی ئایەتی ٣٥، ٣٦ی سوورەی نوور
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  1012 مشاهده
خوا کومەک بە باش بکەم بەیان
وەسفی زاتی تۆ وەک ئایەی قوڕعان
خوا نوورێکە زۆر ڕووناک و بەرز
ئەدرەوشێتەوە لە عاسمان و عەرز
وەک چرادانێ چرات تێنابێ
چراکەش لە ناو چرای جوانابێ
شیشەکەیش وەکوو ئەستێرەی پڕسۆز
کە هەڵگیرسابێ لە داری پیرۆز
داری زەیتوونێ نە غەربی و نە شەرق
ئاوری پێناگا و بسووتێ وەک بەرق
ڕووناکی لەسەر ڕووناکی کەوێ
ڕێنیشاندەر بێ بەوەی بیەوێ
مەسەل دادێنێ خوا بە مانا
خوا لە هەر شتێ عالم و زانا
لەناو ماڵێکا ئیجازە ئەدا
کە ناوی خوای بەرزۆ بێ تێدا
ناوی ئەو بەرن ڕۆژێ دووجارە
تەسبیحی بکەن سبح و ئێوارە!