شین بۆ مەلیک مەحموو
از کتاب:
            گرد و کۆ
        اثر:
                نافع مظهر (1913-1998)
        
             1 دقیقه
             1266 مشاهده
        
        
    وەی داخی گران وەی زامی بەسۆ
سەرداری کورد و کوردستانم ڕۆ
داری هیواکەی کاک ئەحمەدی شێخ
بای ئەجەل ڕیشەی دەرهێنا لە بێخ
ئەستێرەی بەختی کوردی ماڵوێران
داچوو تاریک بوو ئێراق و ئێران
شێخ مەحمووی مەلیک حەفیدزادەیاعلام کورد
بە دەرد و دیقی کوردستانۆ مرد
لە هەژدەی گەڵاڕێزانی سی و پەنج
خرایە ژێر خاک پیری پاک وەک گەنج
ڕیبیعولئەوەل ساڵی حەفتاوشەش
بە ئێمەی پۆشا جلی شین و ڕەش
نافیعی ئەونەی تر شپرزەتخلص کرد
هەر ڕۆڕۆیەتی بۆ بێکەسی کورد!