شین بۆ مەلیک مەحموو

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  855 بینین
وەی داخی گران وەی زامی بەسۆ
سەرداری کورد و کوردستانم ڕۆ
داری هیواکەی کاک ئەحمەدی شێخ
بای ئەجەل ڕیشەی دەرهێنا لە بێخ
ئەستێرەی بەختی کوردی ماڵوێران
داچوو تاریک بوو ئێراق و ئێران
شێخ مەحمووی مەلیک حەفیدزادەیناوی تایبەت کورد
بە دەرد و دیقی کوردستانۆ مرد
لە هەژدەی گەڵاڕێزانی سی و پەنج
خرایە ژێر خاک پیری پاک وەک گەنج
ڕیبیعولئەوەل ساڵی حەفتاوشەش
بە ئێمەی پۆشا جلی شین و ڕەش
نافیعی ئەونەی تر شپرزەناسناوی ئەدەبی کرد
هەر ڕۆڕۆیەتی بۆ بێکەسی کورد!