عیشق و مەولەوی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
807 بینین
ئەلا ئەی مەولەویناوی تایبەت دەستم بە دامانت لەمەولاوە
ئەتۆ شەمسناوی تایبەت و منیش وەک تۆ مریدم بەرکە بەم لاوە
لە تیشکی نووری خورشیدی جەماڵی عیشقە سووتاوم
هەموو شاهان و دەزگا چوون و نەیرووی عیشقە هەر ماوە
ئەمن پیر بووم و یار پیر بوو و کوڕی یار پیرەمەردێکە
بەڵام هەر مەسنەوی تۆیە ئەڵەی دوێنێکە وتراوە
ئەگەر دنیا ببێتە ئاو و ئاگر عالەمێ بگرێ
چ باکێکی هەیە شەخسێ کە وا حەیران و شێواوە
شپرزەناسناوی ئەدەبیم ئیفتخارم هەر نەزانین و نەفامیمە
خۆشا بۆ ئەو کەسەی وەک من لە عیلم و عەقڵی لاداوە