عیشق و مەولەوی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  592 مشاهده
ئەلا ئەی مەولەویاعلام دەستم بە دامانت لەمەولاوە
ئەتۆ شەمساعلام و منیش وەک تۆ مریدم بەرکە بەم لاوە
لە تیشکی نووری خورشیدی جەماڵی عیشقە سووتاوم
هەموو شاهان و دەزگا چوون و نەیرووی عیشقە هەر ماوە
ئەمن پیر بووم و یار پیر بوو و کوڕی یار پیرەمەردێکە
بەڵام هەر مەسنەوی تۆیە ئەڵەی دوێنێکە وتراوە
ئەگەر دنیا ببێتە ئاو و ئاگر عالەمێ بگرێ
چ باکێکی هەیە شەخسێ کە وا حەیران و شێواوە
شپرزەتخلصم ئیفتخارم هەر نەزانین و نەفامیمە
خۆشا بۆ ئەو کەسەی وەک من لە عیلم و عەقڵی لاداوە