پاش شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاتنەسەرکاری عومەرخانی شکاک

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  555 مشاهده
داخەکەم قازی موحەممەداعلام پێشەوای سەربەرزی کورد
سەدری قازیاعلام، سەیفی قازیاعلام، حامیانی مەرزی کورد
با دڵی خۆی خۆش نەکا بێژن عومەرخانی شکاکاعلام
دێتە دروێنەی ئەویش دەستی زەمان پاش وەرزی کورد
دەوڵەتی ئێران نەفامە و ئەحمەقە وا تێئەگا
گەر ئەمانی کوشت، بڕی، ئیتر بەجارێ لەرزی کورد
تا بمێنێ شوانێکی لادێ و دوکاندارێکی شار
پاش هەزار ساڵ هەر ئەسێنێ ئینتیقام و قەرزی کورد!