پاش شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاتنەسەرکاری عومەرخانی شکاک

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  742 بینین
داخەکەم قازی موحەممەدناوی تایبەت پێشەوای سەربەرزی کورد
سەدری قازیناوی تایبەت، سەیفی قازیناوی تایبەت، حامیانی مەرزی کورد
با دڵی خۆی خۆش نەکا بێژن عومەرخانی شکاکناوی تایبەت
دێتە دروێنەی ئەویش دەستی زەمان پاش وەرزی کورد
دەوڵەتی ئێران نەفامە و ئەحمەقە وا تێئەگا
گەر ئەمانی کوشت، بڕی، ئیتر بەجارێ لەرزی کورد
تا بمێنێ شوانێکی لادێ و دوکاندارێکی شار
پاش هەزار ساڵ هەر ئەسێنێ ئینتیقام و قەرزی کورد!