لاوی سواری خوردەلووکی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  520 مشاهده
کوڕە ئاغاکەی دێی خوردەلووکی
بۆچی لێئەخوڕی هەروا بە سووکی
جڵەوی ئەسبت خستە سەری مل
لەسەرخۆ ئەڕۆی بە شل و ولی
خۆت داوەتە دەس ڕەوتی ئەسبەکوێت
بێحاڵ تراو وا کەوتوویتە ڕێت
گورج و وریابە ئاوزەنگی لێدە
سستی و تەمەڵی لەخۆت فڕێدە
قوشقوونت توند و تەنگەت قایم بێ
نەوەک هینەکەی مام برایم بێ
ملی ئەسبەکوێت ڕاسکە و کلکی قیت
تاکوو پێت بڵێن شۆڕەلاو بژیت
باڵابەرزیت و چاوبرۆ مەستی
بۆ بەرزی بڕۆ ڕوو مەکە پەستی
حەیفە ملشۆڕ و مات و سەرکز بی
ئەبێ نموونەی سواری سەقز بی
بە یۆرغە و لۆقە و پڕتاو و قرقاچ
ڕووکەرە یانەی ئارەزوو و ئامانج
تاکوو بەم سوارە و بەم باڵابەرزە
شانازی بکا کاکی شپرزەتخلص!