مەگەڕێڕۆ بۆ عەهدی دەقیانووس

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 2 دقیقه  598 مشاهده
شەمع و پەروانە کۆنە ئەم واژە
دەوری فانتۆم و عەسری میراژە
ئاپۆلۆ ڕائەکاتە قورسی قەمەر
ئەدڕێ گوێ بە هاڕە و هاژە
***
سەیری پێشڕەفتی ئەمریکا کە و ڕووس
مەگەڕێڕۆ بۆ عەهدی دەقیانووس
هیممەت و هەوڵ و پووشتکارت بێ
لە وتە و کردەوەت نەبی مەئیووس
***
ملی خۆت حیز مەکە لە مەیخانە
بێ دەرۆ چاو هەڵێنە بڕوانە
دەنگی ڕێژە و دەهۆڵی سەربازە
تانگ و تۆپ و سەلاح و قۆرخانە
***
وەکوو مۆرتازەکان مەچوو کونەڕەش
تەمبەڵی دەربکە لە گیان و لە لەش
وەرە سەیری چەم و گوڵ و سەحرا
خۆت لە ئەم نێعمەتە مەکە بێ بەش
***
مەچۆ ئەو ژێرزەمینە تاریکە
ئەگری سێلل و دەردەباریکە
پێت بزانن جووانە زاناکان
پێت ئەڵێن شێتە لێت ئەکەن فیکە
***
گیانەکەم نۆشی گیان مەیی نابت
هەم شەڕاب و کەبابی نایابت
ئەلوەداع ئەی برای نەزان کارم
لە جەنابت لە دۆس و ئەحبابت
***
دور مجنون گذشت و نوبت ماستفارسی
دور ما رفت و نوبت آقاستفارسی
پار بگذشت و نوبت امروزستفارسی
رفت امروز و نوبت فرداستفارسی
***
کۆنە فڕدە بپۆشە تازەلیباس
خەرقە لابە و بپۆشە بەرگی خاس
تاکوو بۆت دەس ئەدا بەڕە و قاڵی
قەت مەکە ئارەزووی حەسیر و پڵاس!