کارتی نەورۆزی 42

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  593 مشاهده
شنۆی بای شەماڵ دای لەنێو دەماخ
هەم دەماخ چاخ بوو هەم لەش سووک و ساخ
ساڵی تازەیە و نەورۆزە و بەهار
خۆشی ئەبارێ لە دار و دیوار
یاخوا پیرۆز بێ بە درێژی ساڵ
لە مناڵ لەژێر سایەی گەورەی ماڵ
هەر ساڵێک خۆش بێ بەهاری دیارە
دڵم بەم ساڵە زۆر هیوادارە
مەلی خۆشبەختی ساڵی چل و دوو
پەیامی شادی دێنێ بۆ هەموو
بەپێی پەیامی مەلی خۆشبەختی
هەموومان ڕزگار ئەبین لە سەختی!