ئۆخەی لە یار

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  837 مشاهده
ئۆخەی لە یار، ئۆخەی ئۆخەی
ئەمە دووجار ئۆخەی ئۆخەی
ئەمجارەیش بەسەرت کردۆ
منی هەژار ئۆخەی ئۆخەی
***
دەشت و سەحرا وەک بەهەشتە
کاتی گەڕان وەختی گەشتە
پەح لەم هەوای دەرودەشتە
ئۆخەی بەهار، ئۆخەی ئۆخەی
***
بچینە سەر نووچکەی کێوێ
قەراخ ئاوێ بن دارسێوێ
لای دارگوێزێ بنجەمێوێ
بە لەنجە و لار ئۆخەی ئۆخە
***
قوربانی بەژن و باڵات بم
فەدای قژی تێکئاڵات بم
بە سەرگەردی سگاڵات بم
یاری نازار ئۆخەی ئۆخەی
***
برژانگی تیژی دڵڕفێن
چاوی گەشی پڕشنگ وەشێن
سەرگوپ و لێوی چەشنی خوێن
گوڵی هەنار ئۆخەی ئۆخەی
***
ئەم دەمتە بێنە ماچی کەم
هەڵیمژم بە لێو و دەم
بۆ دەرد و غەم ببێ مەڵهەم
شفای بیمار ئۆخەی ئۆخە
***
ئەمە تۆی نافیعتخلصی مەزهەر
کە یار ئەمڕۆ تۆی کرد بەسەر
لە خۆشیت گیان نەچێتە دەر
هەزار هەزار ئۆخەی ئۆخەی
***
ئەمە تۆ کاکی شپرزەتخلص
وا گیانت هاتووەتە لەرزە
وای لەگەڵ ئەو باڵابەرزە
باڵاچنار ئۆخەی ئۆخەی!