وەرگێڕاوی غەزەلێکی تری حافیزی شیرازی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  744 مشاهده
دڵ وەختێ ناوی جامی جەمی بیست
لای خۆیبوو کە چی لە منی ئەویست
لە شوێنی وێڵبوو بە هەر چوار دەورا
لە بنجی دەریا و لە گەوشەی هەورا
بۆ دوڕڕی نایاب لە کەون و مەکان
سەرلێشێواوی دەریای ئەپشکان
هاوارم بردە لای پیری موغان
ڕەوانشناس و ئوستادی زۆرزان
دیم سەر و دڵ خۆش، جامێ مەی بە کەف
تێیدا دەڕوانێ بۆ هەموو تەڕەف
ئەیبینی دەشت و کێو و چاڵی و چۆڵ
شار و دێ و دەریا، خڕ و شیو و دۆڵ
وتم ئەم جامە حەکیم کەی پێیدای
وتی: لە بینای گومبەزی مینای
ئەو کەسەی دڵی وەک غونچە وابوو
پێچراوە و سەرسوور وەک موعەمما بوو
خاتراتی خۆی ئەنووسی لەوێ
خوا و ڕاسان تا بەر هەرکەسێ کەوێ
هەر جادوو و سێحرێ کە لەوێ دابوو
هەروەک سامری و کاری مووسا بوو
وتی ئەو یارە کە دایان لە دار
گوناحی چی بوو؟ فاشی کرد ئەسرار
فەیزی ڕۆحی پاک ئەگەر بێتە بەین
ئێمەیش وەک مەسیح کاری زل ئەکەین
بێدڵێ دایم کە خوای لەلا بوو
نەیئەدی و هەروا خواخوای بوو
وتم زنجیری زوڵفی بۆچی بوو؟
وتی بۆ «حافز» گلەی شێتی بوو!