بۆ خاڵۆم شێخ ڕەئوفی زیایی لە تاران

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  892 مشاهده
دڵە توخوا بڕۆ وەک با و باران
هەتاکوو ڕێ ئەبەیتە شاری تاران
ببینە حەزرەتی خاڵۆ زیایی
بڵێ ئیتر بەسە دووری و جیایی
بڵێ ئێستا شوکر تۆ خەرقەپۆشی
نە شێخ و زاهید و نە بادەنۆشی
نە ئەشغاڵی ئەکەی میزی ڕیاسەت
نە پێت خۆشە قسە و باسی سیاسەت
نە مەحکوومی کەسی نە حاکمی کەس
فەقەت چاوت لە زاتی خالقە و بەس
دڵی خۆت مەزهەری سیدق و سەفا کە
هەموو ڕۆژێ تەوافی موسەتەفاکە
وەرە ژیر سێبەری باوکی بەناوت
بە خاکی قەبرەکەی ئەو ڕوونکە چاوت
وەکوو بێچارەیێکی پیری مەسلوول
پەنا بێنە بە سەیفووڵای مەسلوول
بچێژە خاکی ئەم شارە وەکوو شەکر
نەبێ کارت بە عەمر و زەید و بابەکر
لەبۆ بێتاقەتیش جارجار و دەمدەم
تەپی ماڵان و دەوری شار و سەرچەم
خەریکی شیعر و زیکری زاتی حەق بە
لە بۆ ئێمەیش وەکوو دوکتور شەفەق بە!