فاتێح ئەی برای دڵپاکی سەقز

بۆ شاعیری لاو فاتێح محەمەدی کە لە شاری سنە سەربازی سپای زانست بوو
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  583 مشاهده
فاتێح ئەی برای دڵپاکی سەقز
فاتێح ئەی چرای ڕووناکی سەقز
هاوڕێی خۆشەویست هاوشاری بەنرخ
بوێژی بەناو هۆنەری خۆشمرخ
سڵامت لێبێ بەقەی کێو و دەشت
پڕ سنە و بانە و سەقز و سەردەشت
سڵامت لێبێ کاکی سوپاهی
بەڕێوەبەری فەرمانی شاهی
لە تۆ پیرۆز بێ بەرگی سەربازی
بۆ هەموومانە جێگای شانازی
سەربازی نەوەک شیعر وتنە
نە منجەمنجە و نە خنەخنە
مەشقە و کێشکە و ئیتاعە و پاکی
زووڕاپەڕینە و چوست و چالاکی
ئەزانم مەردی و هیممەتت بەرزە
ناشکێنێ دڵت قسەی شپرزە
دوعای سەربەرزی و پێشکەوتت ئەکەم
لای خالێق بە دڵ لای خەڵکی بە دەم
برا من پیاوی قەرز و حەساو نیم
ئەمانەم نووسی و بەتەمای جواو نیم!