سەقز

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  809 مشاهده
سەرم سەرگەردی خۆڵ و خاکی سەقز
بە قوربانی کوڕانی چاکی سەقز
سەدی وەک من ببێتە گاو و گەردوون
لەبەر پێی میللەتی دڵپاکی سەقز
ئیلاهی هەر بژی کاوە و فەرەیدوون
لەبۆ لابردنی زوححاکی سەقز
کوڕانی مەکتەب ئەی مایەی ئومێدم
کە ئێوەن مەشعەلی ڕووناکی سەقز
مەیێڵن جاهیلی عالم نووماکان
ئەسیم و ئەرزەل و سەففاکی سەقز
بە ئەفسانە و قسەی پووچ و خۆرافات
بپۆشن ئاینەی ئیدڕاکی سەقز
خواحافیز قسەی خۆی کرد و ڕۆیی
شپرزەتخلصی بێکەس و غەمناکی سەقز!