فریشتەی گیانکێش
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
2 دقیقه
1059 مشاهده
لە شیرین خەوا دوێ شەو چاوم کەوت
بە گیانکێشەکە یان مەلەکولمەوت
دیم نیگارێکی دەم بە پێکەنین
جوانچاک و ڕەزاسووک و نمەکین
ناسک و جوان و شۆخ بە شەوکەت
لەو جوان بوو ناوی فریشتەی ڕەحمەت
وتم ئەسسەلام نموونەی پاکی
تۆ کێیت ئەوەندە جوانێکی چاکی
وتی: من ئاشنای قەدیم عێزرائیل
بەشارەتدەری حۆری و سەلسەبیل
ئەکێشم گیانی ئێش و دەردەدار
ڕزگاریان ئەکەم لەدەس ڕۆزگار
وتم ئەی بۆچی بەعزێ لە نەفام
تۆ ئەکەن بە غوول یا دێوی بەسام
ئەڵێن دانێکی گەزێ درێژە
بێڕەحم و زاڵم پیس و خوێنڕێژە
دەمی ئەکاتۆ بە قەدری غارێ
لە لووت و چاوی ئاگر ئەبارێ
گازی حەوت چزی پێیە زۆر ئێشێ
بەو گازەی ڕیشەی گیانمان ئەکێشێ
پێکەنی دانی هەروەک مرواری
لە وتەی دووڕ و گەوهەر ئەباری
وتی ئەمانە قسەی شەیتانە
دینیان لا مەنزوور بۆ فریودانە
ئەگەرنا منیش فریشتەی خوام
لە درووسبوونا وەک کەڕووبی وام
بۆ ئەوانەی دێن جێ ئەکەم خاڵی
لائەبەم ڕەنج و ناکامی و تاڵی
بۆ ناحەزی من هیچ نییە دەلیل
دەلیلی چییە نەحسی ئیزڕائیل؟
وتم: السلام فالق و الاسباحعربی
فریشتەی ڕەحمەت قابیزولئەڕواح
تۆ ئافەریدە لە نووری پاکی
کەی لێڵ و پیسی وەک قەومی خاکی
خەڵکە مەترسن لە مەلەکولمەوت
مەبیسن قسەی پووچ و لار و چەوت
هەمووی شیرینن دەسەی فریشتە
فریشتە وێنەی حۆری بەهەشتە
شپرزەتخلص ئەڵێ فیدای بێ گیانم
ئۆخەی لەو ڕۆژە بێ بە میوانم!