گورفتاری بە نازی چاوی یارێ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  472 مشاهده
گورفتاری بە نازی چاوی یارێ
هەزار فیتنەی لە یەک غەمزە ئەبارێ
کەسێ نەیدیوە ئاهوویی خەتایی
بەهەر ساعەت بکا شێری شکارێ
لە هیجرانا شەوو ڕۆژ بێ قەرارم
لە وەعدەی وەسڵی یاری بێ قەرارێ
لە ئەحزانی خەزانی هیجرە ناڵەم
وەکو بلبل لە حەسرەت نەوبەهارێ
وەکو شەونم بەسەر بەرگی گوڵی سوور
لە عارزیا عەرەق وەک دوڕ ئەبارێ
لە ڕێگەی هیجریا نەمدی دەلیلێ
لە عەشقی بەحریا نەمدی کەنارێ
دەناڵێ بۆ ڕوخی گوڵ میسلی خادیمتخلص
لە گۆشەی میرغوزاری مورغی زارێ