هەر وەکوو شەمعێ گڕی بەر دا پەڕی پەروانە عەشق

پێنج خشتەکی خادیم لەسەر غەزەلی حەمدی ئەحمەد بەگ ساحیبقڕان
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 3 دقیقه  758 مشاهده
هەر وەکوو شەمعێ گڕی بەر دا پەڕی پەروانە عەشق
قەسدی خوێنڕێژی ئەکا دایم لە ئەم مەیدانە عەشق
جیلوەیی لەیلایە بەرقی بۆ دڵی شێتانە عەشق
«ئاشکاری کرد هەموو ئەسرار و خۆی پەنهانە عەشق
پڕ بە کاشانەی وجوودە جانە یا جانانە عەشق»
زۆر و کەم هەرچی کە ئەیبینی جوملەی مومکینات
جینن ئینسان و مەلایک والید وهەم ئوممەهات
غەیری واجیب ئەسڵ و فەرعی هەم جەمادات و نەبات
«جوزء و کول ئەجزایی فەردی کائیناتە کائینات
هەرچی ئەفعالی تیایە مەسدەری هەمووانە عەشق»
شیرەخۆری دایە نازپەروەری عەشقە وجوود
موستەریحی لوتف و فەیزی سێبەری عەشقە وجوود
هەر وەکوو سەحرایی ئەیمەن مەسدەری عەشقە وجوود
«غەرقی مەوجی ئاوو ڕەنگی گەوهەری عەشقە وجوود
گەوهەری دەریایی عەشقی حەزرەتی یەزدانە عەشق»
نوور بەخشی زوڵمەتی کاشانەیە خۆی پێ گەییو
دەشتەکەی هەموارە لای ئەو شاخ و کەند و کۆ لە شیو
جیلوەیی مەددی نیگاهی خاک ئەکاتە زێر و زیو
«شەمعی داگیراوی دەستی عەشقە شەخسی پێگەییو
پێنەگەییویش بەقەد خۆی چاکرە و سوڵتانە عەشق»
هەرچی بو ئەم بەزمە ئەهلە عەشقە موشتاقی سیفەت
عالەمێ مەستی نیگاهێکی ئەون ڕاقی سیفەت
بزم ئارایی حەریفان جیلوە ئەشواقی سیفەت
«بۆ گەڕانی بەزمی عالەم عامیلە ساقی سیفەت
مادەیەکی میسلی مەی غایەی هەموو ڕەندانە عەشق»
نەردی ئەم شەترەنجە نابێ داخڵی شەش دەر نەبێ
بەردی ئەم دەریایە نابێ شەوقی وەک گەوهەر نەبێ
عاشقی ئەو شۆخە نابێ شێتی دەشت و دەر نەبێ
«دڵ لەم ئافاقەیە بە ویسعەت هەردەبێ کەمتر نەبێ
بۆیێ وەک بەرقێ لەوێ دا ئارەزووی جەولانە عەشق»
ئاگری عەشقە کە وا بەر بووەتە جانی عاشیقان
شێتی عەشقن کوهکەن مەجنوونی دانا بێ گومان
شیرین و لەیلا بەهانەن شەمعی جەمعی مەهڕووان
«بۆ شەهادەت شەمع و گوڵ ئەندامیان بۆتە زوبان
ئاگری بەرداوەتە دڵ بولبول و پەروانە عەشق»
فەرعە ئەم کەون و مەکانە عەشقە بۆ هەمووان ئەسیل
هەرچی غەیری جیلوەیی عەشقە هەموو هەر قال و قیل
پرتەوی ئەو بوو کە ئاگری کردە گوڵشەن بۆ خەلیل
«عەشقی چی من ئاگرێکی قودرەتم دیوە دەخیل
دڵمی کردۆتە جەهەننەم نەک بە ئاتەشخانە عەشق»
شەمعە بۆ پەروانە لایێ لایێ جیلوەی جازبە
قەهری هیجرانی لە لایێ لایێ خەندەی جازبە
زوڵفی بۆ دڵ قەیدە لایێ لایێ ڕشتەی جازبە
«سائیقی مەجزووبە لایێ لایێ قووەی جازبە
نووری شەوقی عاشقان و ڕەنگی مەعشووقانە عەشق»
ئەم مەقامە نیسبەتی هەرگیز لەگەڵ جێی تر نییە
مەستی ئەم مەیخانە مەستیی ئەبەد هەر باقییە
خادیمتخلصی ئەم دەرگەیەم ڕوتبەی مەقامم شاهییە
«بارەگاهی عەشقە جێگەی سەرفرازی حەمدیتخلصیە
موشکیلە ئیمڕۆ و سبەینێ موشکیلی ئاسانە عەشق»