سروور و عەیش و شادیم وا لە پەستی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  773 مشاهده
سروور و عەیش و شادیم وا لە پەستی
شعوور و فکر و هۆشم هەم لە مەستی
لە بێ دەرکیمە ئیدراکی نیهانی
لە شۆری نیستیمە بەزمی هەستی
شیعاری عاشقانە تەرکی سەرکەی
ئەگەر نەیکەی موحەققەق خود پەرستی
ئەگەرچی «لن تران »عربیت پێ بڵێ یار
لە بەینی ئەهلی دڵ عەیبی نییە قەت
لە عەشقا گەر بکەی تۆ بت پەرستی
ئەبێ هەر بچیە پێش و ڕانەوەستی
شکایەتمە لە دولبەر هەر لەلای خۆی
عەریزەی حاڵی خۆمم دایە دەستی
دڵی دامێ تەماشای خۆم بکەم یار
منیش ئاوێنەیەکم دایە دەستی
لە بادە و ساقی ئیستیغنامە ئیمڕۆ
بە یادی یەک نیگاهی چاوی مەستی
ئەگەر لەم ڕێگەیە تۆ ڕاهڕەو بی
بە مەنزڵ هەر ئەگەی گەر ڕانەوەستی
لە میساقی ئەزەل مەعلوومە کارت
لەگەڵ دولبەر لە پەیمانی «ٲلست»عربیی
چەبوو وا تۆی لەسەر ئەم عەهدە لادا
لە ئەنجامی محەببەت بۆ چی سستی؟
لە عەشقی ئەم جوانە جوانی خادیمتخلص
ئەگەرچی تۆ لە دەوری عومری شەستی