دڵی عاشیق لە عەشقی دولبەران هەردەم بەدەم دەدوێ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  500 مشاهده
دڵی عاشیق لە عەشقی دولبەران هەردەم بەدەم دەدوێ
بەنەقدی جان خەریدارم کەچی ئەو هەر بەکەم دەدوێ
شەوی وەسڵی چە حاسڵ زوو لە من ئاوابوو نەمزانی
کە خەندەی لەعلی لێوی بۆ سفیدەی سوبحدەم دەدوێ
هەناسەکەم زوڵفەکەی لادا سفیدی سوبح بوو پەیدا
سەبا هێشتا لەگەڵ غونچەی دەهانی تۆ بەدەم دەدوێ
گەدایی ژندە پۆشی دەرگەهی دارالامان‌عربیـ‌ی تۆ
لە تاج و تەختی جەمشید و لە ملک و جامی جەم دەدوێ
لە ڕۆژی دڵ کە چاوی کەوت بە زوڵف و خاڵ و خەتێ تۆ
لە مزهەب لائەدا وەک شێخ لە زەننار و سەنەم دەدوێ
وەکو تووتی لە زیندانی قەفەس پەرواز ئەکا ئیمڕۆ
لە بۆ هاوجینس و ئەوتانی لە گوڵزاری ئیرەم دەدوێ
لە میساقی ئەزەل باری ئەمانەت کەوتە سەرشانم
کەچی خادیمتخلص ئەوا عەقڵم لە بۆ جف القلمعربی دەدوێ