گەلێکت چاوەڕێ بووم هەر نەهاتی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  520 مشاهده
گەلێکت چاوەڕێ بووم هەر نەهاتی
ئەوا کەوتوومە ڕێی هات و نەهاتی
هەموو مانگ و ستارەی ئاسمانی
هەڵاتن چاوەکەم تۆ هەڵنەهاتی
ئەگەر زاهید جەماڵی تۆ بـینێ
فیدای نازت دەکا سەوم و سەڵاتی
لە ئینعامی تۆ عالەم بەهرەمەندن
لە بۆ من بۆچی وا بێ ئیلتیفاتی؟
خودا فەرموویە بۆ مەحرووم و سائیل
لە ماڵی خۆت ئەدا کە تۆ زەکاتی
منیش هەم خادیمتخلص و هەم سائیلی تۆم
لە حوسنی خۆت ئەدا کە واجیباتی