مەوجی زوڵفت بە پەرێشانی من پێ ئەکەنێ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  633 مشاهده
مەوجی زوڵفت بە پەرێشانی من پێ ئەکەنێ
عەکسی ئاوێنە بە حەیرانی من پێ ئەکەنێ
دڵی دێوانە گورفتاری تەعەللوق بوو مەگەر
ئێستە زنجیر بە زیندانی من پێ ئەکەنێ
خیرەدم مەشغەڵەتی عیلمی فلاتوونی هەیە
عەشق قەههارە بە نادانی من پێ ئەکەنێ
نادیمم دین و دڵم داوە بە نازی سەنەمی
لەبی حەسرەت بە پەشیمانی من پێ ئەکەنێ
قوڵ قوڵی شیشەی مینای شەرابی ساقی
بە دڵ و دیدەی گریانی من پێ ئەکەنێ
گەرچی ئەوسافی جەماڵی بووەتە ویردی زوبان
حوسنی دولبەر بە سەناخوانی من پێ ئەکەنێ
«خادیما»تخلص تۆ بەشکەن موسمی گوڵ هاتەوە پێش
لەبی پەیمانە بە پەیمانی من پێ ئەکەنێ