ئەی دڵ غافڵ هەتاکەی تۆ لە ڕێگا کەچ ڕەوی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  736 مشاهده
ئەی دڵی غافڵ هەتاکەی تۆ لە ڕێگا کەچ ڕەوی
غافلی ئەسراری عەشق و هەم ڕمووزی مەعنەوی؟
تا بەکەی بەم کوێرە ڕێگایەی مەجازدا ئەڕۆی
ڕێی حەقیقەت بگرە ئەمجا تاکو یەکسەر سەرکەوی؟
گەر سلووکی سالیکانی عەشقی دولبەر کەی دەمێ
تێ ئەگەی تۆ لەم ڕمووزی ئایەیی «لا يستوي»عربی
پڕ لە دڕک و داڵە ڕێگەی عەشق وعاشیق پێ پەتی
باکی ئێش و ئەزیەتت نابێ ببێ گەر ڕاهـ ڕەوی
هەر وەکوو مەجنوون لە جۆڵ و هەردوو سەحرا مەسرەوە
تاکو خەیمەی حەزرەتی لەیلا لە حەی بۆت دەرکەوێ
بەحری پڕ تەشویری عەشقە بێ کەنارە هەر کەسێ
عالمی ئەسراری عەشقە قەترەیەکی بەرکەوێ
عاشقان سەبباحی ئەم بەحرەن لەعەینی قەترەێ
بایەزید و شبلی وعەتتار و پیری مەعنەوی
ئافتابی مەعریفەت جیلوەی لە زەڕڕاتی ئەدا
قەترەێ بوو لەم بیحارە بەحری عیلمی مەسنەوی
فەرقی ڕۆژ و شەو ئەبەد نابێ ئەگەر بێ لەحزەێ
ئافتابێ ڕوویی دولبەر زەڕڕەیە گەر دەرکەوێ
ساعدی سیمینی خۆی دەرخا ئەگەر بۆ عاشیقان
یەک بە یەک تابیع ئەبن عالەم بە دینی مووسەوی
موعجیزەی سیحری حەڵاڵی لەعلی لێوی بێنە ڕوو
زوو ئەکەن قەومی نەسارا تەرکی دینی عیسەوی
سەد هەزاران شێخی سەنعانی لە مەزهەب لا ئەدا
لەر بەبای عیشوەی دەمی زەنناری زوڵفی دەرکەوێ
ئەم پەری ڕوخسارە وەک ئاهوو لە ئادەم سڵ ئەکا
ئەم قسە مەشهوورە عانقا نابێ قەت وەک کەو کەوی
عاشیقان شەو تا سەحەر موشتاقی سوبحی ڕوویی یار
خادیمیتخلصغەفڵەت زەرد تۆ بۆچی وا مەستی خەوی؟