وەرە ساقی مەدەدکە تۆ بە جامێ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
942 مشاهده
وەرە ساقی مەدەدکە تۆ بە جامێ
سەبا تۆ خودا ئەتۆش بێنە پەیامێ
لە بەزمی موتریب و دەنگی نەی وعوود
لە حەلقەی ساقی و دەورانی جامێ
کەمەر بەستەن لە خزمەتتا هەزاران
میسالی خەسرەو و خاقان غوڵامێ
لە بەزمی ساقی و دەورانی جامێ
ئەبینم وا هەزاران جەم بە جامێ
لە حەلقەی عەشقەوە موورە سولەیمان
ئەبێتە پوختە لەم جێگا بە خامێ
سەبا هەڵسە دەخیلت بم مەوەستە
هەتاکو کویی دولبەر کە دەوامێ
بە ڕەسمی ئاستان بۆسی و تەحییات
بە حەزرەتیا بگەیەنە تۆ سەلامێ
بڵێ جەمعن لە گوڵشەن بلبل و گوڵ
ئەکەن پەروانە شەمع هەم دەوامێ
موهەییا خۆی و نەی بۆ بەزمە موتریب
موهەننا ساقی و دەورانی جامی
بەبێ تۆ تاڵە عەیش و زیندەگانێ
بەروویی تۆ حەڵاڵە سەد حەرامێ
هەموویان چاوەنۆرن ئەهلی مەحفەل
بە ڕوویی تۆ بکەن عەیشی مەدامێ
بە کامی دڵ ئەکا خادیمتخلصنە عەشقا
ئەوەی لەم ڕێگە دانەی چەند کامێ