یار بە خەندە موسلیحە گەر فیتنەیی چاوی نەبێ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  773 مشاهده
یار بە خەندە موسلیحە گەر فیتنەیی چاوی نەبێ
چاو دەگیڕێ گەر دەمێ عاشیق لەبەر چاوی نەبێ
مورغی دڵ پەروازییە بۆ دانەیی خاڵی لەبی
موفتە بۆ قووتی دڵی ئەم دانە گەر داوی نەبێ
دائیما مەعشووقە خۆی کاری بە عاشیق هەر هەیە
پادشا دڵگیر ئەبێ ساتێ سەگی ڕاوی نەبێ
عەیبە بۆ عاشیق لە مەحشەر بێتە مەیدانی حیساب
خوێن لە زامی دڵ نەڕێژێ جەرگی برژاوی نەبێ
دڵ مەکە غافڵ لە پەیکانی خەدەنگی غەمزەکەت
وشک ئەبێ ئەم گوڵشەنە گەر لەحزەێ ئاوی نەبێ
پێی بڵێن با چاکی خۆی هەڵکا کە کۆیی کوشتەگان
چاکی پاکی با بە خوێنی ئێمە خوێناوی نەبێ
فەزڵ وشوهرەت سەددی ڕێگەی مەقسەدە بۆ سالیکان
لەززەتی ناکەن لە مەسکەن غەیری بەدناوی نەبێ
خاکساری پایەی میحرابی وەسڵە «خادیما»تخلص
سوننەتی مەجنوونە عاشیق ترسی بەدناوی نەبێ