وا نەسیم سروەی لە بۆ ڕووی گوڵستان هاتەوە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
739 مشاهده
وا نەسیم سروەی لە بۆ ڕووی گوڵستان هاتەوە
بۆ ویسالی ڕووی گوڵ بلبل بە ئەفغان هاتەوە
دوشمنی خونخواری شەو دەوری حەساری گرتبووم
مەتڵەعی سوبحی سەعادەت نوور ئەفشان هاتەوە
سەر بە زانۆ بوو لە کولبە موددەتێ یەعقووبی دڵ
بۆنی پیراهەن لە ناکاو ڕوو بە کەنعان هاتەوە
کفری زوڵفی ڕووی خورشیدی ڕوخی داپۆشیبوو
عاریزی دەرکەوت بە ئاهم نووری ئیمان هاتەوە
موددەتێ بوو بێ خەبەر بووم قاسیدیش پەیدا نەبوو
هود هودی ون بوو لە ناکاو بۆ سولەیمان هاتەوە
باغی شادیم لەم خەزانە موددەتێ پەژموردە بوو
سروەیی نەشئەی بەهار و هەور و باران هاتەوە
دولبەری مووسا سیفەت ئەمڕۆ بەسەر وەقتم کە هات
بۆ خەلاسی من لە دەست فیرعەون و هامان هاتەوە
من کە سەر گەشتەی شەوی تاریکی دووری بووم کە دیم
بەرقی لامیع جیلوەیی ڕووی ماهی تابان هاتەوە
دڵ لە ڕێگەی عەشقیانا پوختە بوو خادیمتخلص کە چوو
پوختە وەک مەجنوون لە چۆڵ و هەم بیابان هاتەوە