دڵ گەلێ خۆشحالە ئەسراری نیهانی بیستووە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1039 مشاهده
دڵ گەلێ خۆشحالە ئەسراری نیهانی بیستووە
موژدەیی وەسڵی لە لەعلی یاری جانی بیستووە
یاری من ڕۆژی جەزا ئەیدا جەزایی عاشقان
بۆیە مەسروورە جەفای هەردوو جیهانی بیستووە
دڵ تەڵەبکاری لیقایە قەتعی ئومێدی نییە
گەرچی لەم مەعشووقە قەولی «لن تراني»عربی بیستووە
یار ئەبێ ڕەحمێ بە پیری و دڵ نەوایی من بکا
گەرچی ئەو بۆ خۆی غرووری نەوجەوانی بیستووە
مانی کەی تەسویری قەوسی ئەبروانی یار ئاکا؟
چونکی خۆی بەس نەقشی کەمانی بیستووە
شیعری شیرینم ڕەوانی کۆهکەن ئەحیا ئەکا
گەرچی خەسرە و تامی قەندی ئەسفەهانی بیستووە
ماهـ کە تاریکی شەوی دووری منی ڕووناک ئەکرد
ئەو لە شوعلەی ڕۆژەوە موژدەی نیهانی بیستووە
دڵ لە جێگەی پێ بەسەر ئەڕوا لە ڕێگەی مەیکەدە
وەعدەیی وەسڵی لە ساقی و یاری جانی بیستووە
بلبل بێ چارە خادیمتخلص تا سەحەر هاوار ئەکا
وەعدەیی وەسڵی گوڵی کاتی بەیانی بیستووە