ئەم گوڵشەنە جێی شادییە هەنگامی سروورە
از کتاب:
            دیوانی خادیم (بەرگی ١)
        اثر:
                خادم (1895-1953)
        
             1 دقیقه
             1137 مشاهده
        
        
    ئەم گوڵشەنە جێی شادییە هەنگامی سروورە
سەد شوکر کە ئافاتی خەزان لەم دەورە دوورە
بەزم و تەرەب یاری جوان ومەی گونە
ساقی وەرە بۆم تێکە خودای ئێمە غەفوورە
ڕێک ناکەوێ قەت عەشق لەگەڵ سەبر و تەحەموول
وەک ئاگر و پووش و بە میسل سەنگ و بلوورە
ئەم ڕێگەیە پڕ سەنگ و قەدەم لەنگ ووەقت تەنگ
توێشەی کەم و تاقەت کەم و هەم مەرحەلە دوورە
زوڵف و خەت و ئەم عاریزە و جەعدی بناگوێش
هالە و مەهو و خورشیدە ئیتر سایەیی نوورە
حوسنێکی وەها سەرکەش و من بێخود و وامەست
چبکەم لەگەڵ ئەم سەبرە کەمە و بارە غیوور
چاو میسلی سەحاب، قەترەی ئەشکم وەکوو باران
عەشقم و شەرەر و شوعلەوەر و سینە تەنوورە
خادیمتخلص بە هەموو حاڵێ ڕەزایە بە ڕەزای تۆ
بەم جەور و جەفایە ئەلەمی تۆوە شەکوورە