تووتی تەبعم کە پەروازی بەسەر گێسووتەوە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
675 مشاهده
تووتی تەبعم کە پەروازی بەسەر گێسووتەوە
عەکسی خۆی دیوە لە ئاوێنەی سەفای ڕووتەوە
چونکی پەروەردەی لە هیندوستانە خۆراکی شەکر
وا بە دەوری لێوو خاڵی نوقتەیی هیندووتەوە
عیللەتی ڕووتی هەتیوە حەز لە گەرمی ڕۆژ ئەکا
بێ نەوایی خۆشە وابێ ڕووت بە دەوری ڕووتەوە
من ئیما تێ گەیشتم بۆ ئیشارەی قەتڵی من
تیری موژگانت کە نایە قەوسی دوو ئەبرۆتەوە
کەی بووە شێرێ ببێتە سەید و نێچیری غەزال
دڵ گورفتاری ڕەمی دوو چاوی وەک ئاهووتەوە
هەروەکو جورمی قەمەر کەوتبێتە بورجی عەقرەبا
عاریزت خستووەتە حەلقەی میشکێنی مووتەوە
بۆ بە ناحەق دەمکوژی من خادیمیتخلص دەرگاهتم؟
بۆ حەزەر ناکەی گوناهم وا بەسەر ئەستۆتەوە؟