بە عەیش و نۆشەوە دولبەر حوجرەی نازە دەربەستە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
720 مشاهده
بە عەیش و نۆشەوە دولبەر لە حوجرەی نازە دەربەستە
لە دەردا گەر لە دەردا بمکوژی ئیمشەو چە دەربەستە
عەمی ماڵ و سەرێتی هەر کەسێ غەم خۆری دونیایە
وەلی عاشق سەروماڵی بە دولبەردا لە غەم ڕەستە
لە جەوری بێ کەسی هەرگیز مەناڵە چونکی ئەو شۆخە
لە بۆ هەر بێکەسی بۆ کەس لە بۆ تۆ یار و هەم کەسە
لە فیتنەی چاوی بیماری دڵی بیماری بیماران
دەناڵێنێ لە بیماری شیفا نادا بە هەر خەستە
بە ئاگاهـ دێتەوە مەستی مەی ساقی سەحەرگاهان
وەلی مەستی نیگاهی تا سەباحی حەشر هەر مەسته
لە قەتلی بێ گوناهان قەت نەبوو ڕەحمی ئەزانێ خۆی
لە ماهـ ناسینی کەس دادێکتان بۆی کە سەربەستە
ئەوەی دەستی بە دامانت گەیوە قەت بزر نابێ
لە دوو عالەم ئەبێ مەعلووم یەدی بەیزایە ئەم دەستە
کەسێ نەیدی دوو «بسم اللة»عربی بەسەر یەک سوورە کێشرابێ
وەلی من دیم بە عارزیا دوو ئەبرۆ هەردوو پەیوەستە
ئەگەر جێگەی سەگانت دەست کەوێ لەم دەرگەیە خادیمتخلص
کە جێگەی سەڵتەنەت ئەم جێگەیە جێ فەخرە تۆ بەستە