بەسەد پاڕانەوە زاری و لابە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  717 مشاهده
بەسەد پاڕانەوە زاری و لابە
وتم توخوا لە ڕووت ئەم پەردە لابە
بە غەمزە فیتنەی هەردوو جیهانی
بە باڵاکەی بەتۆی گوت وا لابە
خەیاڵی تۆ لە دڵ نیسبەت بە زاتت
وەکو عەینی گوڵ و بۆنی گوڵابە
دڵا تالیب بە عەیشی دوو جیهانی
بە دەردی عەشقی دولبەر موبتەلایە
بە جەزبی دڵ سەری ڕشتەی نیگاهی
کە ئەیکێشێ ئەڵێی ماسی و قولاپە
لە عالەم تۆ تەعەللوق ببڕە ئەی دڵ
لە عەشقا بێ نەواو بێ سەڵا بە
بەلای نافی بۆ غەیری مەعشووق
لە ئیسباتا خەریکی زیکری لابە
موززەیەن کە بە وەحدەت سەفحەیی دڵ
بەلا خاشاکی کیسرەت فەوری لابە
لە گێژاوی غەمی عەشقا بە دایم
وەرە خادیمتخلص لە حاڵی حەلوەلابە