دەستی نازی بردە ڕووبەندی نیقابی کردەوە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  712 مشاهده
دەستی نازی بردە ڕووبەندی نیقابی کردەوە
شۆری خستە بەزمی مەحفەل یار بە نازو خەندەوە
پێم ئەڵێ ئەسراری دڵ پەنهان کە پەنهان چۆن ئەبێ
وا بە لێوی وشک و چاوی تەڕ بە ڕەنگی زەردەوە
حوسنی ئەفرۆشێ لە بازاری خیرەد بەم نەقدی جان
مشتەری حازر هەزاران تا دوکانی کردەوە
زەمزەمەی هاویشتە دوونیا جیلوەیی حوسنی بەسۆز
عالەمی سووتاند بە جارێ ئاگرێکی کردەوە
سونبولی زوڵفی کە لادا گەر هەناسەم وەک نەسیم
نەرگسیش چاوی هەڵێنا غونچە لێوی کردەوە
بوو بە سەحرای خوتەن دونیا کە دیم مەششاتە بوو
حەلقە حەلقا زوڵفی موشکینی لە یەک جوێ کردەوە
یار لە خەیمەی نازەوە عوشرەت ئەکا باکی چییە
خشتی بالین تەڕ بکا چاوم بە ئاهی سەردەوە
ڕوویی وەک لالەی لە خەشما یەک نیگاهی کردە دڵ
داغی حەسرەت بوو کە کەوتە ناو دڵی پڕ دەردەوە
تا دەڵێم ڕەحمێ بکە جەوری زیاتر دێتە پێش
دادی من ناپرسێ دولبەر بەو دڵەی وەک بەردەوە
تا لە ئاوێنەی سەفا تووتی دڵم تەعلیمی گرت
تێگەیی تۆ بووی موعەللیم وا لە پاشی پەردەوە
با بسووتێ دڵ بە شەمعی ڕوویی تۆ پەروانەوار
با بناڵێ خادیمیشتخلص هەر شەو بە ئاهو دەردەوە