لە جیاتی ویرد و ئەزکاری سەحەر گاهـ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  683 مشاهده
لە جیاتی ویرد و ئەزکاری سەحەرگاهـ
ئەچێ بۆ عەرشی ئەعلا ناڵەم و ئاهـ
کە حەلقەی دا بە دەوری عاریزی زوڵف
میسالی بورجی عەقرەب دەورەیی ماهـ
دڵی یوسف نەژادان بێ تەئەممول
لە بۆ سێوی زەنەخ کەوتوونە ناو چاهـ
بە ئیما وا دڵی بردم لە ناکاو
میسالی کارەباو جەزبی پەڕی کاهـ
کە شاهی عەشق گرتی قەلعەی دڵ
لە سەحنی دڵ چەقاندی مێخی خرگاهـ
فەسادی لێ بڕی لەم کیشوەری دڵ
نیزامی وا عەدالەت پەروەری شاهـ
ئەگەرچی دەمکوژێ لێشم دەپرسێ
لە ئەوقاتی نەخۆشیم گاهو بێ گاهـ
بە بەرزی قامەتی نەخلی مورادە
بە مەقسەد کەی ئەگا هەر دەستی کوتاهـ
موناجاتم نەبوو تەئسیری خادیمتخلص
مەگەر کارێ بکا سۆزی سەحەرگاهـ