ئیمشەو لەگەڵ خەیاڵی تۆ هەر چەندوو چوونمە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  785 مشاهده
ئیمشەو لەگەڵ خەیاڵی تۆ هەر چەندوو چوونمە
مایەی حەیاتی جان و دڵی زۆر زەبوونمە
داغی دڵم ئەوەندە لە جۆشایە مەوج ئەدا
سەحرا لە لالە غەرقەی گەردابی خوێنمە
بەم نەشئەوە حەیاتی دووبارەم ژیایەوە
لەم حاڵە کەی خەیاڵی هەبوون ونەبوونمە؟
بەرگی گوڵی سرووری منە ئاوی تیغی عەشق
سوبحی بەهاری من کەفی دەریای خوێنمە
شیرین موژەت کە تیشەی بەهاری عەشقمە
بۆ زەخمی جان و سینەی وەک بێستوونمە
لەم بەزمی نەوبەهارە لەبەر زوعفی تالیعم
مەوجی شەرابی عەشقمە لە جامی نگونمە
خادیمتخلص لە ئەشکی دائیمی کە دەپرسی لە چاوی من
خوێناوی جەرگە کە لە جۆشی دەروونمە