کفر و ئیمان هەم قەرینن نوور و زوڵمەت پێکەوە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  896 مشاهده
کفر و ئیمان هەم قەرینن نوور و زوڵمەت پێکەوە
دەست لە ئاغۆشن لەگەڵ یەک کوڵم و زوڵفت پێکەوە
موڵکی ڕۆمی خستەدەست خۆی پادشاهی زنگبار
دین بەر و هەم دڵڕفێنن خاڵ و کوڵمت پێکەوە
چاوی وەعدەی وەسڵ ئەدات و تیری موژگان دەمکۆژێ
دڵ بەچی خۆش کەم لە دوولا ڕەنج و نیعمەت پێکەوە
دەمکوژێ لێشم دەپرسێ یار بە خەندە ونازەوە
چاوەکەم نەمدی لە وەختی قەهر و خەندەت پێکەوە
دەردی ئەو بێ عاری کردم دێتەلام خۆی بۆ شیفا
پێم ئەدا هەر دوو بە جارێ سەقم و سیححەت پێکەوە
موتریب و نەی، ساقی و مەی، شاهید و گۆشەی چەمەن
خۆشە لەم جێگایە بەزمی عەیش و عوشرەت پێکەوە
زامی دووبارەی خەدەنگت مەرهەمە بۆ زامی دڵ
هەر دوو هەر یەکسانە بۆ من جەور و عەدلت پێکەوە
زاهیدم دی من لەگەڵ دولبەر لە گۆشەی مەیگەدە
حیرەتم کرد تووروو زوڵمەت ماروو جەننەت پێکەوە
هەر وەکو وبای سەرسەر و مێشوولەیە عەشڕ و خیرەد
موجتەمیع نابن لەگەڵ یەک عەقڵ و جیننەت پێکەوە
من لە دوو لاوە گورفتارم بە دەست ئەم شۆخەوە
دەمکوژن هەردوو بەجارێ عەشق و غوربەت پێکەوە
خادیمێکیتخلص وەک منت تۆ هەر دەوێ دایم لەدە
تا لەگەڵ سەگ ئەو بکەن شەو پاسی دەرگەت پێکەوە