میحنەتی عیززەت ئەبن ئەربابی جاهـ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  868 مشاهده
میحنەتی عیززەت ئەبن ئەربابی جاهـ
خاوەنی جاهە ئەوەی کەوتۆتە چاهـ
شارەزا ئەکسەر لە ڕێگا ون بووە
ئەغڵەبی ون بوو ئەکەونە ڕاستە ڕاهـ
تاجی شاهی باعیسی دەردی سەرهـ
هەر گەدایە بێ غەمی دەردی کولاهـ
دڵ لە دووری ڕوویی یارە بێ قەرار
هەر تەرەف دەورانە دوو چاوی نیگاهـ
بەم خەیاڵە مەحوە ئاساری وجوود
ئەم کەتانەی زوو ئەسووتاند نووری ماهـ
بۆ ئەدەب گاهی خەمی ئەبرۆیی یار
ماهی نۆ بووەتە زوبانی عوزر خواهـ
تا بکەی لافی غرووری وسەرکەشی
باڵی شوعلەی تۆیە هەروەک بەرگی کاهـ
سەد کەڕەت ئەنوارییە ئەسبابی جیهان
دەفعەێ بنوارە دڵ تۆ گاهـ گاهـ
قودرەت وزوعفت موقابیل کە بەیەک
تەڕدەماغی تۆ چییە بۆ حوببی جاهـ ؟
بێ زوبانی ڕستگاری خەجڵەتە
عوزر تا باقی بێ پەیدایە گوناهـ
چاوەنۆری جەزبی تۆم وەک کارەبا
تا وجوودی من بەرێ وەک بەرگی کاهـ
نا ئومێدی فەتحی بابی عوشرەتە
خەندەیە خادیمتخلص لە پاشی دەرد و ئاهـ