کفر و ئیمان هەم قەرینن نوور و زوڵمەت پێکەوە
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1059 بینین
کفر و ئیمان هەم قەرینن نوور و زوڵمەت پێکەوە
دەست لە ئاغۆشن لەگەڵ یەک کوڵم و زوڵفت پێکەوە
موڵکی ڕۆمی خستە دەست خۆی پادشاهی زنگبار
دینبەر و هەم دڵڕفێنن خاڵ و کوڵمت پێکەوە
چاوی وەعدەی وەسڵ ئەدات و تیری موژگان دەمکوژێ
دڵ بە چی خۆش کەم لە دوولا ڕەنج و نیعمەت پێکەوە
دەمکوژێ لێشم دەپرسێ یار بە خەندە و نازەوە
چاوەکەم نەمدی لە وەختی قەهر و خەندەت پێکەوە
دەردی ئەو بێ عاری کردم دێتە لام خۆی بۆ شیفا
پێم ئەدا هەر دوو بە جارێ سەقم و سیححەت پێکەوە
موتریب و نەی، ساقی و مەی، شاهید و گۆشەی چەمەن
خۆشە لەم جێگایە بەزمی عەیش و عوشرەت پێکەوە
زامی دووبارەی خەدەنگت مەرهەمە بۆ زامی دڵ
هەر دوو هەر یەکسانە بۆ من جەور و عەدلت پێکەوە
زاهیدم دی من لەگەڵ دولبەر لە گۆشەی مەیکەدە
حیرەتم کرد توور و زوڵمەت مار و جەننەت پێکەوە
هەر وەکوو بای سەرسەر و مێشوولەیە عەشڕ و خیرەد
موجتەمیع نابن لەگەڵ یەک عەقڵ و جیننەت پێکەوە
من لە دوو لاوە گورفتارم بە دەست ئەم شۆخەوە
دەمکوژن هەردوو بەجارێ عەشق و غوربەت پێکەوە
خادیمێکیناسناوی ئەدەبی وەک منت تۆ هەر دەوێ دایم لەدە
تا لەگەڵ سەگ ئەو بکەن شەو پاسی دەرگەت پێکەوە